ئه‌و ئێواره‌یه‌ی من هاتمه‌وه(ژیارجاف)
ئه‌و ئێواره‌یه‌ی من هاتمه‌وه
تۆ نوستبووی!
له باوه‌شی خه‌وێکی قووڵ
پاڵکه‌وتبووی
تۆ نوستبووی، به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی
خه‌ونێکی ناخۆش ده‌ستی له بینه قاقات
گیرکردبێت
په‌یتا په‌یتا ڕه‌نگی ڕوخسارت ئه‌گۆڕا
جارێک بزه‌یه‌کی ناسک ئه‌که‌وته
سه‌ر لێوه‌کانت
ئه‌مگوت ئۆخه‌ی ئیتر منیش
دڵته‌نگ نابم
هێنده‌ی پێ نه‌ده‌چوو خه‌مێک
شێوه‌ی روخسارتی ده‌گۆڕاند
چاره‌م نه‌بوو، له ناخه‌وه بۆ خه‌می تۆ
ده‌هات دڵم له‌ت له‌ت ببێت
* * *
ئه‌و ئێواره‌ی من هاتمه‌وه
له خه‌و ڕابووی، پرچت هه‌مووی
ئاڵۆزکابوو
چاوت هێشتا خه‌واڵوو بوو
به پشتی ده‌سته‌کانت
چاوه‌کانت هه‌ڵکڵۆفین
به سه‌رسووڕمانێکه‌وه تێت ڕوانیم
که‌مێک تێم ڕامایت
وه‌ک بڵێێ دوو دڵ بی له ناسینه‌وه‌م
ئۆقره‌م نه‌گرت
وتم گوڵم من ئه‌و پارچه‌م له دڵی تۆ
که ده‌مێکه لێت ون بووه
زه‌مانێکه قه‌ده‌ر لێکی دابڕاندوون
ئێستا بۆ لات هاتووه‌ته‌وه
* * *
ئه‌و ئێواره‌ی من هاتمه‌وه
هه‌ورێکی ڕه‌ش
به‌ری ئاسمانی ماڵه‌که‌تانی گرتبوو
تۆ وه‌ک شێتێ یه‌خه‌ی ڕێبوارانت ئه‌گرت
تا له خودا تکا بکه‌ن
ئه‌و په‌ڵه ڕه‌شه لابه‌رێ
به‌ڵکو ئه‌مشه‌و له ڕوخساری ئه‌ستێره‌یه‌ک
ڕوومه‌تی یارم ده‌رکه‌وێ
* * *
ئه‌و ئێواره‌ی من هاتمه‌وه
له بێده‌نگی ئه‌و شاره خامۆشه‌دا
گوێم له ترپه‌کانی دڵم ئه‌گرت
تۆیش به کڕیی
له تاریکی حه‌وشه‌که‌تان پیاسه‌ت ئه‌کرد
من هیچ که‌سێکم نه‌بینی له گه‌ڵتدابێ
به‌ڵام تۆ هه‌ر قسه‌ت ده‌کرد
کاتێک که لێت وردبوومه‌وه
بینیم ڕۆحم له گه‌ڵتدا پیاسه‌ی ئه‌کرد.
• • •
