به یه ک ناگه ین(شوعله به ی‌گ زاده)
ئێمه دووهێڵی ته‌ریبین
له ره‌وتمان که‌س ناگاو
به گه‌یشتن غه‌ریبین
وه‌ک پرسیارێک
له دڵۆپی رژاوی گریان
یان هه‌ڵبه‌ستی برسییه‌ک
بۆ به‌ژنی شۆخ ونایابی نان
من وه‌یلان وتۆ دووره ده‌س
هیچ زانیوته
کاتێ کازیوه ئاسۆ ئه‌فرۆشێ به دنیا
له‌و کاته‌دا شه‌ونم تکا
گوڵ په‌شۆکا ، خه‌ونی رژا
ژیان ئاوه له پێش چاوما
زه‌وی ده‌ریا!
هه‌نگاوئه‌نێم به‌ره‌و ون بوون
له شه‌پۆلتا
پرووشه‌ی به‌فرێکی کۆرپه‌ی به سه‌ر
پرچما
ئێواره‌یه‌ک خۆڵه مێشی بێ تۆ له په نامدا
راکشاوه
ره‌نگی ژیله‌مۆت گرتوه
ئه‌ڵه‌ی هه‌رگیز کۆڵانی وه‌ک من پیرو
رێبواراویت نه‌دیوه
حه‌زت فڕێدایه تاریکی
به ئێمه‌دا گوزه‌ر ناکه‌ی
تاسه‌ی پیاسه‌ی پاش شێوان و
بیری تانیایشم ناکه‌ی
ناونیشانم!
له وڵاتی عه‌شق وپه‌یڤین
ئه‌فسوونا ویترین حه‌زی
به‌ڵام...!
هیچ ده‌رفه‌تێک شک نابه‌م
بۆ لێبوردن
ئێمه دوو هێڵی ته‌ریبین
به یه‌ک ناگه‌ین
به‌داهاتوویش غه‌ریبین.

