ماڵێک له شووشه( شاڵاو عه‌ڵی)
چاوه‌کانت شه‌ڕ ده‌فرۆشن...!
من وه‌ستاوم
به‌رامبه‌رت،
ــ ئه‌و که‌سه نیم بێمه سه‌ر چۆک ــ
هه‌رچی چه‌کی چاوت هه‌یه
نامترسێنێ و
ده‌ست هه‌ڵنابڕم
وه‌ک عاشقێکی ترسنۆک.
نزیک به لێم،
تۆ وه‌ک هه‌وری پڕ له گرمه‌ی
به‌ڵام،
بروسکت ناگاته لام
نه ده‌توانی بمسووتێنی
نه دڵیشم ده‌ربهێنی
نه ده‌گه‌یته
دوایین وه‌ڵام.
ئه‌گه‌ر ڕقت
دڵۆپێک ئاوی ده‌ریا بێ
له به‌رامبه‌ر هه‌ست و سۆزی
من به‌بێ هۆ
دڵنیا به له به‌رامبه‌ر
زه‌ریای ڕقی منیش بۆ تۆ.
تۆ هه‌نگاوێ
ڵێم بێیته پێش
من ده هه‌نگاو بۆ لای تۆ دێم?
جارێ گولێکم بۆ بێنی
هه‌موو ڕۆژێ
به چه‌پکێ گوڵ
به دوای تۆدا من ده‌گه‌ڕێم.
ئیتر به‌سه
چیتر له سه‌نگه‌ر مه‌وه‌سته
دڵم شه‌یدای یه‌ک وشه‌یه
چیتر دڵی من مه‌شکێنه
که‌سێک چۆن به‌رد
له که‌س ده‌گرێ
که ماڵی خۆی له شووشه‌یه!
+ نوشته شده در سه شنبه هشتم اسفند ۱۳۸۵ ساعت 15:23 توسط عه تا (چاوه روان)
|