چیت ناوبنێم؟(عه تا یه زدانی--چاوه روان)
چیت ناوبنێم؟
له پێناوی خه مه كانما
له سه ر سینگی كه ژاڵی چیاو سه ختی كۆیله تیدا
له شه قامی بێ سنووری دڵی تۆدا
سه قام گیرم
به بێ بزووتنه وه ی چاوت
ڕێژنه ی بارانی هه ناسه به قووڵایی زامه کانم ئه خۆمه وه
تۆ...به ڵێنی، زه ریای، تاسه ی
قاسپه ی كه وی کوێستانی کۆردستانی
تۆ...قه ده ری
قه ده رله بۆژیانی کڵپه ئاگری دڵی شاعیر
هه ره س نه بووی ،ته نیا به چرپه ی ماچی حه ز
ڕژایته سه رله شی تینووم
تۆته یمانی...
بزه ی لێوی منداڵی ئاوات نه دیوی شارمت تیابه دی ئه كه م
قاره مانی بڕواكانمی
شانامه ی وشه ی سه ربه رزی:
زۆرله مێژه هه ستت ئه كه م ، دڵنیام هه ی
له ده روونمای ، له خه ونما
له گریان و پێكه نینمای
جانازانم چیت ناوبنێم:
ئاوات؟
هیوا؟
دایكی جوانی؟
یاڕێبواری خایله وخه یاڵ؟
نانا،نێوت ئه نێم بڕوا
بڕوا به خه یاڵه حه رامه كانی دڵ
بڕوابه خۆم ،به تۆ
بڕوا به جێژوانی چۆڵ
به كۆرپه ی تیشكی خۆر نه دیو
ده زووبه زوو
+ نوشته شده در سه شنبه هجدهم اردیبهشت ۱۳۸۶ ساعت 18:27 توسط عه تا (چاوه روان)
|
